له رووداوێكی هاتووچۆدا به‌رپرسێكی پارتی گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای رۆڤیا – ئاكرێ، به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سێكی تر گیانی له‌ده‌ست دا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی رۆڤیا-چه‌مه له سنووری پارێزگای دهۆك رووداوێكی هاتووچۆدا روویدا و تیایدا ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت خۆی كێشا به ستوونێكی كاره‌بادا.
له رووداوه‌كه‌شدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه یه‌كێكیان "حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری"، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و راپه‌ڕین و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلوولی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له سنووری ئیداره‌ی سۆران.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی پارتی حاجی میرخان دۆڵه‌مه‌ری "پێشمه‌رگه و فه‌رمانده و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانیی نه‌مر و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان بووه له ئیداره‌ی سۆران".
PM:07:32:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت