زانیاری ورد له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی په‌لكانه.. "ئه‌وه کەللـە سه‌ری مێرده‌كه‌ی من نییه"
لە راستەوە.. دەستگیرکراوا، حاجی ئەسعەد و عەبدولکەریم
وێستگه‌نیوز_
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق کەللـە سه‌ری ئه‌و كه‌سه پیشانی ژنێكی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌نێوان دوزخورماتوو- قه‌زای كفری خۆی ته‌قانده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی عێراقی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه وه‌ریگرتووه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ته‌قاندووەته‌وه پزیشكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی داعشه له‌ناوچه‌كانی حه‌مرین له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی تردا چه‌كدارێكی دیکەی نه‌خۆشیان هێناوه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه تاوه‌كو له‌ناو شاره‌كان چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌كه‌وێته كه‌مینێكی هێزه‌كانی عێراقه‌وه و خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه و پاش رۆژێكیش دوو كه‌سه‌كه‌ی تر ده‌ستگیرده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتریان ده‌ستبكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ته‌قاندۆته‌وه، کەللـە سه‌ره‌كه‌ی پشانی ژنێك ده‌ده‌ن كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن مێردی ئه‌و بێت، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا به‌هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌وه كه‌للـه سه‌ری مێردی من نییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌نوس دڵشاد ئه‌نوه‌ر كه یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی به‌وردی كار له‌سه‌ر ڕووداوه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كات وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاوكردووەته‌وه و نوسیویه‌تی: ئەم دوو کەسە، گەنجە دشداشە لەبەرەکە ناوی حاجی ئەسعەدە، بەتەمەنەکەش ناوی عەبدولکەریمە، هەردووکیان خەڵکی گوندەکانی سنوری جەبارەن و پێشتر لەو گروپە بوون کە بە نەقشبەندییەکان دەناسران، بەڵام دوای 2014 چوونە ناو داعش و لەوکاتەوە ناو داعشن .
دڵشاد ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت: حاجی ئەسعەد بەرپرسی شەرعی داعش و بەتەمەنەکەش بڕیاردەری داعش بووە لە ناوچەی غەڕەو پەڵکانە، غەڕەو پەڵکانە ئەو ناوچەی نێوان کفری و دووز، کە پارێزگاکانی کەرکوک، سەڵاحەدین و دیالە پێکەوە گرێ دەدات و بە پێگەیەکی سەرەکی داعش لە عێراق دادەنرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی دڵشاد ، شه‌وی پێنجشه‌ممه ، ئەم دوو کەسە و کەسێکی تر لە شاخی غەڕە و پەڵکانە دابەزین، ویستیان لەگەڵ سەیارەیەکی بارهەڵگر سەربکەون، دیاربوو لەگەڵ بارهەڵگرەکە تەنسیقیان هەبوو، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەم پێشوەخت زانیاری‌یان بوو، هەم لە کامێرای حەراریشەوە درکیان بە جووڵەیان کردبوو.
"بۆیە کاتێک ئەم دوو داعشە و کەسی سێهەمیان هاتبوونە سەر جادە، شەڕ ڕوویدا، کەسی سێهەمی داعش خۆی تەقاندەوە، بەڵام ئەم دووانە مەجالی گەڕانەوەیان بۆ شاخەکە نەبوو، بۆیە چوونە ناو سلێمان بەگ و خۆیان شاردەوە و لەوێ ریشیان تاشیبوو."
به‌پێی زانیارییه‌كان گومان لە دووکەسی هاوکاریان هەبوو، دوو کەسەکە خەڵکی ناوچەکە بوون، ئەوان دەستگیرکران و شوێنی ئەمانیان ئاشکرا کرد، هێز لە 05:00ـی بەیانی چووە سەریان ، مەجالی دەست بردن بۆ چەک و خۆ تەقاندنەوەیان نەبوو.. بۆیە گیراون، ڕەنگە بە گرتنی ئەمان زۆر شت دەست دەزگا ئەمنییەکان بکەوێت، لەبارەی ناسنامەی داعشەکان و شوێنی مانەوەیان لەو شاخە.
PM:02:49:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 5640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت