وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ كورد: هیوادارم خه‌ونه‌كانتان وه‌ك گوڵی به‌هار بپشكوێت
وێستگه‌نیوز
گیدۆن سار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له ڕێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X، په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كرد و ده‌ڵێت: "هیوادارم خه‌ونه‌كانتان وه‌ك گوڵی به‌هار بپشكوێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "له‌م نه‌ورۆزه‌دا گه‌رمترین سڵاو و پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، نه‌ورۆز هێمای سه‌ركه‌وتنی رووناكییه به‌سه‌ر تاریكی‌دا، نوێبوونه‌وه‌ی به‌هار و رۆحی هیوایه".
گیدۆن سار ده‌ڵێت: "ئیسرائیل سه‌رسامه به خۆڕاگری و هێزی گه‌لی كورد. فیداكاریتان بۆ پاراستنی شوناس و كولتوورتان ئیلهام به‌خشه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مساڵ له‌هه‌موو كاتێك زیاتر هیوادارم نه‌ورۆز ببێته هۆی هێنانه‌دی ئاشتی، ئارامی و بوژانه‌وه، به‌وئومێده‌ی خه‌ونه‌كانتان وه‌ك گوڵی به‌هار بپشكوێت".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به كوردی نووسیویه‌تی: "نه‌ورۆز پیرۆز بێ".
AM:10:45:21/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت