مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە، 20ـی 3ـی 2025، نوسینگەی حکومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە دیدارەکەدا کە تۆمماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتيی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پشتیوانیی چاکسازییەکانی حکوومەت و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا."
PM:02:07:20/03/2025
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت