ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هەواڵی پێکدادانی چەکداری لەسەر سنووری عێراق و سووریا ڕاست نییە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی هەندێک لە هەواڵە ناوخۆییەکان باسیان لە هێرشی چەکدارانی داعش لە نزیک سنوورەکانی عێراق و سووریا کردووە، ئەمرۆ پێنجشەممە 20ـی 3ـی 2025، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لە پێکدادانی چەکداری دەکەنلەسەر سنوور، ڕاست نییە."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "هیچ دزە و پێکدادانێک بەدرێژایی سنووری عێراق و سووریا ڕووی نەداوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکانمان بە بەهێزی و تەکنیکی پێشکەوتوو چاودێری سنوورەکان دەکەن."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئاماژەی بە ڕووداوەکەی سەر ڕێگەی خورماتوو-کفری، کردووە و دەڵێت: کاتژمێر 8:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، سوپا و هەواڵگریی سەربازی لە پەڵکانە ڕووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەوە لە ئەنجامدا دوو چەکداریان کوژراون کە یەکێکیان پشتێنی بۆمبڕێژکراوی پێ بووە."

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هێزەکانی جەزیرە لە بیابانی ئەنبار ئەشکەوتێکیان دۆزییەوە، کە چەکی مامناوەند و مووشەکهاوێژ و تەقەمەنی جۆراوجۆر و کەرەستەی سەربازیی تێدا بووە."


PM:12:13:20/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت