حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشکەشکردنی تەندەری گواستنەوەی حاجیانی راگەیاند
وێستگەنیوز_
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جاری دووه‌م، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر 'پاس' و بارهەڵگر له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 20ـی 3ـی 2025، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند "سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر 'پاس' و بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2) ساڵی 2016، ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و شار و شاروچكه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (هه‌ولێر- سلێمانی ) به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواكات بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه، 7ـی 4ـی 2025 تا کاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
AM:10:18:20/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت