وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە لەبارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.


ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاداری 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزارەتمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بە دیاریکراوی لە سەنتەری شاری سلێمانی هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سبەینێ شەممە 2025/3/15 کاتژمێر 10 تاقیکردنەوەکە دەستپێدەکات تا رۆژی سێشەممە 2025/3/18 بەردەوام دەبێت و لەم نێوەدا کارەبای نیشتیمانی بەردەوام کارا دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم تاقیکردنەوەیە رێکارێکی رۆتینیە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبا، بە ئامانجی دۆزینەوە و دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی سەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا".

جێگەی ئاماژەیە، ئەم تاقیکردنەوەیە هەموو گەڕەکەکانی ناوشار ناگرێتەوە و سنووردارە لە چەند شوێنێکی دەست نیشانکراو.

بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا هاوڵاتییان پێشوەختە ئاگاداردەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.


PM:08:38:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت