نوخشە ناسیح بووە پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشینبوو، بڕیاردرا پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە دیاریبکرێت.


میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، "نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەکو پارێزگاری شارەکە بە وەکالەت دانراوە و کاروبارەکانی پارێزگا بەڕێوەدەبات".

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، "دوێنێ پێنجشەممە 13ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستبەکاربوونی نوخشە ناسیحی وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت دەرکردووە".

لە 26ی کانونی دووەمی 2025، ئازاد تۆفیق و شاهین رەزای جێگری خانەنشین بوون، هەروەها کاوە عەلی، جێگرێکی دیکەی پارێزگاری هەڵەبجە بوو، بەهۆی بوونی بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی رابردوودا، دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.


PM:07:53:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت