رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکات
وێستگەنیوز-
بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاداری 2025، رێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوری وەزارەتی دارایی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزیرەکانی راسپاردووە کە بە زووترین لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە بکەن بەپێی ئەو سیستمە نوێیەی حکومەتی هەرێم ئامادەی کردووە، بۆئەوەی هەوڵبەین پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەمان لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێرێنەوە بۆ بەغدا، بۆی ئەمجارە لە بەغدا هیچ کێشەی بۆ دروست نەکرێت".
رێباز حەملان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ بەغدا و وەرگرتنەوەی پۆستەکەی وتی، "بەهیچ شێوەیەك من ئامادە نییم بگەڕێمەوە بەغدا و ناشگەڕێمەوە".
PM:04:46:14/03/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت