عومەر گوڵپی: پلانی ئەوە هەیە بەناوی کارەبای حکومییەوە نرخی ئەمپێری کارەبا بە 20 هەزار دینار جێگیربکرێت
وێستگەنیوز_
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پلانی ئەوە هەیە، کە بەناوی کارەبای حکومییەوە نرخی ئەمپێری کارەبا بە 20 هەزار دینار جێگیربکرێت، ئەگەر ئەم هەنگاوەش جێبەجێبکرێت لە داهاتوودا شتێک نامێنێت بە ناوی خزمەتگوزاریی گشتییەوە.
ئەمڕۆ هەینی، عومەر گوڵپی رایگەیاندووە، پلانی ئەوە هەیە، بە بیانووی لابردنی مۆلیدە، نرخی کارەبای موەلیدە کە 20 هەزار دینارە بۆ هەر ئەمپێرێک، بە ناونیشانی کارەبای حکومەتەوە بۆ هەمیشە بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپێنێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەگەر ئەم هەنگاوە جێبەجێبکرێت، ماوەیەکی تر رادەگەیەندرێت کە ئامادەین نەخۆشخانەکانی حکومەت وا لێبکەین خەڵک ناچار نەبێت بچێت بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان، تەنها هاوشێوەی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هەمان پارەمان پێ بدەن".
دەشڵێت، لە ئێستادا هەر کیلۆواتێک کارەبا، نرخەکەی بۆ ماڵان تەنها 18 دینارە و نابێت نرخەکەی لەوە زیاتر بکرێت.
بە وتەی عومەر گوڵپی، "ئەگەر بارودۆخەکە بەم جۆرەبێت، ئەوا لە داهاتوودا شتێک بەناوی خزمەتگوزاریی گشتییەوە نامێنێت، ئەمەش تەنها خێزانە ئاساییەکان و ماڵە هەژارەکان زەرەری لێدەکەن."
PM:02:20:14/03/2025
ئهم بابهته 1236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت