لاهور شێخ جەنگی: لە دیدگای ئەمریکادا سلێمانی شارێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەیە


وێستگەنیوز_

لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا، حەشدی شەعبی وەک سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر خۆی دەبینێت و بە دیدگای ئەو، سلێمانی شارێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەیە. دەشڵێت، ئەگەر حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک خزمەتی هاولاتیان بکەن، وەک پێشوو بێت قبوڵی ناکەین، رێگە نادەین هەرێمی کوردستان بکرێت بە دوو زۆن.

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی هاوپەیمانی بەرەی گەل لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لە کەناڵی دیجلەی عێراقیڕایگەیاند "ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامیان داوەتە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بەوەی سزا بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی عێراقیدا دەسەپێنن."

بە وتەی لاهور شێخ جەنگی "ئەمریکا، حەشدی شەعبی وەک سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر خۆی دەبینێت، هەر بۆیە دەیەوێت حەشد ملکەچی حکومەتی بەغدا بێت، ئەگەر ئەمەش ڕووینەدا، واشنتن دەیەوێت حکومەتێک لە بەغدا دەسەڵات بگرێتە دەست کە بتوانێت حەشد ملکەچ بکات."

لاهوور شێخ جەنگی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو "سلێمانی لە دیدگەی ئەمریکاوە وەک شارێکی سەر بە بەرەی مقاوەمە سەیر دەکرێت."


PM:02:13:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت