نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا
وێستگەنیوز_
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوێنێوە 62 دۆلار بەرزبووەتەوە و ئێستا گەیشتە سێ هەزار دۆلار.
لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە، زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و 938 دۆلارەوە گەیشتە دوو هەزار و 993 دۆلار، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش بە سێ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەوە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژوو دا تۆمار کرابێت. سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ و ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکاش دوو هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکەن.
یەکێتی ئەورووپا بڕیاریداوە بە رێژەی 50٪ گومرگ لەسەر ویسکیی ئەمریکا دابنێت.
لە وەڵامدا ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی گومرگی 200٪ـی کرد لەسەر خواردنەوە کحولییەکانی ئەورووپا، لەنێویشیاندا مەی و شامپانیا.
PM:01:26:14/03/2025
ئهم بابهته 9156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت