وەزارەتی دارایی هەرێم: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بەشداربووی یادی هەڵەبجە دەتوانن دواتر مووچەکانیان وەربگرن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بەشداربووی یادی هەڵەبجە روونکردنەوە دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی راگەیەنراومان ڕۆژی یەکشەممە 16ی ئادار مووچەی مانگی شوباتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، رۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن".
ئاماژە بەوەکراوە، "سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن".
PM:08:54:13/03/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت