تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزراوەتەوە کە خنکێندراوە و تەلی ئاسن لە مل و قاچی بەستراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، " ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ى پێشتیوەڕۆ، بنکەى پۆلیسى کەڵەک ئاگادارکرایەوە لەوەى کە لە زێى بچوک لە سنوورى گوندى زەنگل، تەرمى ژنێک بنینراوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە توانرا تەرمەکەی دەربهێندرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "دوای دەرهێنانی دەرکەوت کە تەلى ئاسن لە قاچ و ملى ژنەکە گرێدراوە و پێى خنکێنراوە و دواتر خراوەتە زێى گەورە".
پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، "بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆر بەسەر خنکانیدا تێپەڕیوە، لاشەکە کۆن بووە و ناناسرێتەوە، لەئێستادا لاشەى ژنەکە رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە بۆ دیاریکردنى ناسنامە و شێوازى کوشتنەکەى، هاوکات بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى 406 لە یاساى سزادان، دۆسیە بۆ حاڵەتەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستى پێکردووە".
PM:04:19:13/03/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت