تیمی هاوبەشی کوردستانی عێراقی CPT و سەنتەری میترۆ لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی سەردانی بەشدار بازیانی دەکات


وێستگەنیوز_

تیمی کوردستانی عێراقی CPT و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان ئاشکرای دەکەن، ئەمرۆ سەردانی بەشدار بازیانی، رۆژنامەنووسیان کردووە.

ئەمڕۆ 13ـی 3ـی 2025، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستی و ئاگاداربوون لەو دۆسیانەی کە بەرامبەر بە ڕاگیراو بەشدار ئەبوبەکر، ناسراو بە (بەشدار بازیانی) جوڵێنراون، هەردوو تیمی کوردستانی عێراقی CPT و سەنتەری میترۆ لە زیندانی ئاسایشی گشتی سلێمانی سەردانی ناوبراوی کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی تیمە هاوبەشەکە، "سەرباری بەردەوامبوون لە چاودێریکردنی دۆسیەکە، هەردوو ڕێکخراو جەخت لە پاراستنی مافەکانی ڕاگیراو دەکەینەوە و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی دادوەری دادپەروەرانە دەکەین. لە هەمانکاتیشدا، هەموو فشارێک بۆسەر بەشدار ئەبوبەکر ڕەتدەکەینەوە."

ڕۆژی هەینی، 28ـی 2ـی 2025، ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشى سلێمانی لەگەڵ سێ هاوکاری دیکەی دەستگیر کرا، دواتر هاوکارەکانی ئازاد کران، بەڵام خۆی تاوەکو ئێستا لە زینداندا ماوە.


PM:03:17:13/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت