ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی پێشوازیی لە بڕیاری کاراکردنی دادگای تایبەتمەند بە ڕۆژنامەنووسان دەکات
وێستگەنیوز_
ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی پێشوازیی لە بڕیاری کاراکردنی دادگای تایبەتمەند بە ڕۆژنامەنووسان دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا چاودێریی میدیای کوردیی دەڵێت: پاش ئەوەی سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی؛ دوو دادگای سلێمانی تایبەتمەند بە کاروباری ڕۆژنامەنووسان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەیش کار بە یاسای ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان، ژمارە 35ی ساڵی 2007 دەکرێت.
بە نووسراوی ژمارە 2722ی ڕۆژی 13ی ئاداری 2025؛ سەرۆکایەتیی دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە واژۆی دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد، دوو بڕیار لەبارەی ڕۆژنامەوانان دەرچووە کە تێیدا نووسراوە: «لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی کارەکان بڕیارماندا بە:
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی وە یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.
دووەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان.
هەر بەپێی هەمان نووسراو؛ ئەو دوو بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیانەوە جێبەجێ دەکرێن. لەوبارەوە سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی (چمک)؛ د. شوان ئادەم ئەیڤەس، وێڕای دەستخۆشیی و پێشوازییکردنی لە بڕیارەکانی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، ئاشکراییکرد کە "کاراکردنی دادگای تایبەتمەند بە دۆسییەکانی ئازادیی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی، خواستێکی لەمێژینەی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی و سەرجەم خەمخۆرانی کایەی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەرییە، چونکە هەم کوالیتی پڕۆسەی دادبینیی و یەکلاکردنەوەی دۆسییەکان جیاوازتر دەبێت، هەم لەمەودوا خاوەن هزر و ئەهلی قەڵەم جۆرە تایبەتمەندییەکیان دەبێت کە تێکەڵ بە دۆسییە و تاوانی تاوانبارانی دیکە نەکرێن. بەتایبەت ئەگەرهاتوو لەم دادگە تایبەتمەندانەی ڕۆژنامەوانان-دا، کەسانی کراوە و خوێندەوار لە ڕووی میدیایی و دیجیتاڵییەوە دابنرێن کە بڕوای تەواوەتییان بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکانی دەربڕین و ڕۆژنامەگەریی هەبێت."
یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی له هەرێمی كوردستان، ژماره 35ی ساڵی 2007 جەخت لە چەند بنەمایەکی نێودەوڵەتیی دەکاتەوە کە «رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كان، تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێی یاسا پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو). رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێء په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێ وه‌ده‌ست بێنێ به‌پێ ی یاسا. … سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا.
هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا. رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت. هاوکات لە حه‌وتهەمین ماددەی هەمان یاسادا لەبارەی رۆژنامه‌وان و ماف و ئیمتیازه‌كانی نووسراوە: «رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا. رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێت. هه‌ر كه‌سێكك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكات، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه.
چاودێریی میدیای کوردیی (چمک)؛ ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی سەربەخۆیە؛ ساڵی 2011 دامەزراوە و تایبەتە بە چاودێرییکردن و ڕێکخستنی پیشەیی و یاسایی ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنی کوردیی.
PM:12:53:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت