لە رەواندز مین بە سێ هاوڵاتیدا دەتەقێتەوە و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات
وێستگەنیوز_
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی 3ـی 2025، چەند هاوڵاتییەک کە هاوڕێی یەکترن، لە کاتی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهارە، لەچیای ڕۆڵە لە سنووری قەزای ڕواندز، مین پێیاندا تەقیووەتەوە و یەکێکیان گیانی سپاردووە.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ هاوڕێ بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا چونەتە چیای ڕۆڵە لە سنووری ڕواندز، لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک، یەکێک لەو هاوڵاتییانە بەناوی محەممەد حەسەن، کە خەڵکی گوندی جۆلەمێرگـی سنوری قەزای خەلیفانە، گیانی سپاردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمی قوربانییەکەیان لە چیاکە هێناوەتە خوارەوە و گەیەنراوەتە پزیشکی دادی سۆران.
هاوکات، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەولێر دەڵێت: "ئەو شوێنەی ئەو گەنجانە بۆی چوون، کێڵگەی مینە و نیشانەڕێژ کراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەمساڵ ئەمە یەکەم حاڵەتی تەقینەوەی مینە بە مرۆڤدا، لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
AM:11:43:13/03/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت