وێستگەنیوز_
بەپێی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، بۆ لەمەودوا یاسای ڕۆژنامەنووسی 2007 پیادە دەکرێت.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە نووسراوێک کە واژۆی دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد'ـی پێوەیە، دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە دەرکرد.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی کارەکان بڕیارماندا بە:
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی وە یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.
دووەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
یاسای ژماره (35)ی ساڵی 2007ـی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان دەڵێت:
یەکەم: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كان، تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێی یاسا پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی 1954 هه‌مواركراو)
دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێت و په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێت وه‌ده‌ست بێنێت به‌پێی یاسا.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا.
چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا.
پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت.
لە یاساکەدا، دەربارەی ماف و ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌نووس لە مادده‌ی حه‌وته‌مدا هاتووە، "رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا."
برگەیەکی دیکەی ماددەی حەوت دەڵێت: "رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێت."
هەروەها، "هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكات، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه."
AM:11:07:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه