ئەمرۆ ئەم سێ وەزارەتە مووچە وەردەگرن
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی 3ـی 2025 مووچەی خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران دابەشدەکرێت.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئەمرۆوە دەستپێدەکات و تاوەکو 18ـی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵدەدەن لە هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا بکەن.
AM:10:47:13/03/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت