كه‌شناسێك: شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین رووده‌كاته هه‌رێم و سه‌رما و به‌فر ده‌گه‌ڕێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین رووده‌كاته ناوچه‌كانی هه‌رێم و سه‌رما و به‌فر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌گوێره‌ی دواین گۆڕانكاری نه‌خشه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، پێشبینی ئه‌كرێت له 19/3/2025 شه‌پۆلێكی مامناوه‌ندی بارانبارین له ئه‌نجامی كاریگه‌ری و هاتنه‌خواره‌وه‌ی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ری باكوور هه‌رێمی كوردستان و به‌لاوازیش ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بگرێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله‌دا له رێكه‌وتی 22/3/2025 بارسته هه‌وا سارده‌كه‌ی ده‌گاته ناوچه‌كانمان و جارێكی دیكه كه‌شی سارد و زستانه‌یی ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌م قۆناغه‌دا پێشبینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌كرێت و رێژه‌ی بارانه‌كه‌ش زیاتر و فراوان ده‌بێت".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "كاریگه‌رییه‌كانی به قۆناغی جیاواز تا 26/3/2025 به‌رده‌وامی ده‌بێت".
PM:08:45:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 18112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت