(گیڤارا یاخی و زه‌رده‌ی پێ پان) ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، دوو تۆمه‌تباری به ناوه‌كانی (س. ش. ك) و (د. د. ح) كه به (گیڤارا یاخی و زه‌رده‌ی پێ پان) ناسراون، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن ده‌ستگیر كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌م تۆمه‌تبارانه له ماوه‌ی یه‌ك شه‌ودا چوار تاوانی دزییان له چوار ماڵی جیاواز ئه‌نجام دابوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كۆی هه‌ر چوار دزییه‌كه بڕی 25 مسقاڵ ئاڵتوون و زیاتر له 3500 دۆلار و دوو مۆبایل و یه‌ك ئایپادین دزیبوو".
روونیشیكرده‌وه كه "كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن له یه‌كێك له ماڵه‌كان به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له خاوه‌نی ماڵه‌كه كردبوو، بۆیه دوای تۆماركردنی سكاڵا، توانیمان به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكه‌ین".
پۆلیس راشیگه‌یاند كه له كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان لابوو و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كاكانیشدا گیرا.
PM:07:25:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت