ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لێخۆشبوونی له قیسته‌كانی سوودمه‌ندانی قه‌رزی بچووك له ساڵانی پێشوو كه سوودمه‌نده‌كانیان كۆچی دواییان كردووه په‌سه‌ند كرد، وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانیش راسپێردران هه‌رچی زووه لیستی مووچه‌ی مانگی ئادار ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئاداری 2025، به سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ ئاماده‌كردنی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕی 958 ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی مانگی شوبات خرایه سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریش درا هه‌ر له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت، له هه‌مانكاتدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانیش ڕاسپێردران هه‌رچی زووه لیستی مووچه‌ی مانگی ئادار ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدڕاڵ بنێردرێت، بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار پێش پشووه‌كانی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، دوا پێشهاته‌كانی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خسته‌ڕوو.
له‌م باره‌وه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌نجامی گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشناییی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌پێناو زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و ته‌واوكردنی پێداویستی و ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردن، له هه‌مانكاتدا جه‌ختی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مواری یاسای بودجه به ئاراسته‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، ئه‌مه‌ش له دوای ته‌واوكردنی ڕێكار و پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌كه كه ئێستا هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به هاوبه‌شی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
بڕگه‌ی دووه‌می كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوو پێشنیار كه له‌لایه‌ن كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه‌ڕوو، سه‌باره‌ت به لێخۆشبوو‌ن له پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت كه پێش ساڵی 2013 ئه‌و پێشینه‌یه‌یان وه‌رگرتبووه. هه‌روه‌ها لێخۆشبوو‌ن له قیسته‌كانی ماوه بۆ سوودمه‌ندانی قه‌رزی بچووك له ساڵانی پێشوو كه بۆ پڕۆژه‌ی مامناوه‌مد ئه‌و قه‌رزانه‌یان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌و سوودمه‌ندانه كۆچی دواییان كردووه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ هه‌ردوو پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند كرد، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسپێردران به ده‌ركردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دیاریكردنی ڕۆژه‌كانی پشوو و بۆنه فه‌رمییه‌كان له ڕۆژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن جووتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خرایه‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه ڕێكاریی یاسایی و ته‌شریعیی پێویست له‌م باره‌وه بگرنه‌به‌ر.
PM:04:09:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت