ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی
وێستگەنیوز_
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە تەلەفۆن قسەیان کرد و بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، "مەزڵووم عەبدی وردەکاری و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە."
دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:
ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی
رۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت.
PM:03:57:12/03/2025
ئهم بابهته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت