کەشناسی:پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرما بە 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها پلەکانی گەرما بە 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی زیاتر بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى


PM:01:45:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت