بەغدا پارەی مووچەی مانگی شوباتی خەرج کرد


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی عێراق تریلیۆنێک و 26 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 2ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ئەمرۆ چوارشەممە 12ـی 3ـی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ترلیۆنێک و 26 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 2ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرد. 

هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "کەمێک پێش ئێستا ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد."

پێشتر و دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی 2025، لە رۆژی 5ـی مانگی 2 دەستیپێکرد و 10ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات.
 
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، بۆ ئەوەش حکومەتی عێراق دەڵێت، "پارەی ناردووە و هەرێمی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە."


AM:11:10:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت