دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق: زیاتر لە 20 هەزار پارچەی مێژووی گەڕێندرانەوە

‌پاشماوەی شوێنەواری نەمردوود.. موسڵ، عێراق

وێستگەنیوز_

لە هەڵمەتێكی بەرفراواندا، زیاتر لە 20 هەزار پارچەی شوێنەوار لە عێراق دۆزرانەوە و رەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی کرانەوە.

دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار پارچەی شوێنەوار لەلایەن لیژنە تایبەتەکانەوە دۆزراونەتەوە و رەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دۆزینەوەی ئەو ژمارە شوێنەوارە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراواندابووە بە هەماهەنگی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشێکی زۆری پارچە شوێنەوارەکان لەلایەن کەس و گروپی تایبەتەوە بازرگانییان پێوەکراوە، بەڵام لە ئێستادا سەرجەمیان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکە.

هاوکات، ئەو کەس و گروپانەی بازرگانی و مامەڵە بە ئاسەوارەوە دەکەن، بەپێی ماددەی 40ـی ژمارە 55ـی ساڵی 2002 لە یاسای سزادانی عێراقی، حەوت تاوەکو 15 ساڵ زیندانیکردن دەیانگرێتەوە، لەگەڵ پێبژاردنی شەش هێندەی بەهای خەمڵێندراوی شوێنەوارەکە، هەروەها ئەگەر بە نرختربێت، ئەوا قەبارە و جۆری سزاکەش قورستر دەبێت و تاوەکو لە سزای سێدارەدان دەگۆڕێت.


AM:10:20:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت