ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 3ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکرێن:
1. ئەنجامی دوا کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی بڕگەکانی یاسای هەمواری بودجەی فیدراڵی.
2. دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
3. ڕاپۆرتی سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووکەکانی لاوان سەبارەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50٪ یان 100% بۆ قیستەکانی ماوە بۆ سوودمەندانی کۆچکردوو.
4. لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ئەو کەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.
AM:09:13:12/03/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت