بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە دایكبووانی 2007 مافی دەنگدانیان دەبێت
وێستگەنیوز_
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، رۆژی شەممەی داهاتوو نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەكاتەوە و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، لە دایكبووانی ساڵی 2007ـیش مافی دەنگدانیان دەبێت.
ئەمرۆ سێشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ بكرێت، دەستیانكردووە بە نوێكردنەوەی بەرنامەكانی ئامێری پەنجەمۆر و چارەسەركردنی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران، هاوكات ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی پشكنین بۆ پشكنینی ئامێرەكان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كاردەكەن بە ئاڕاستەی زیادكردنی وێنەی دەنگدەر بۆ سەر كاتی دەنگدان، بۆ كەمكردنەوەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر.
راشیگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو 15ـی ئەم مانگە، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و لە دایكبووانی ساڵی 2007ـیش مافی دەنگدانیان دەبێت و دەتوانن سەردان بكەن بۆ ناو تۆماركردن.
PM:11:24:11/03/2025
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت