ئەردۆغان: رێککەوتنی کورد و حکومەتی سووریا خزمەت بە ئاشتی دەکات
وێستگەنیوز_
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع رایگەیاند: "رێککەوتنی کورد و حکومەتی سووریا خزمەت بە ئاشتی دەکات."
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە، "پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێكی دروست دەكەین كە لە پێناو داماڵینی تیرۆر دا بێت لە سووریا."
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی کە دوێنێ واژۆ کرا بە شێوەیەکی دروست و تەواو، خزمەت بە ئاسایش و ئاسوودەیی سووریا دەکات. لەمەشدا سەرجەم برایانمان لە سووریا قازانج دەکەن."
دوێنێ دووشه‌ممه 10ـی 3ـی 2025، مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا له دیمه‌شق رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد كه له 8 خاڵ پێكدێت:
- مافی سه‌رجه‌م سورییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی توانا و لێهاتوویی پارێزراو ده‌بێت به‌بێ گوێدانه پاشخانی ئایینی و ئیتنی.
- كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی سوریایه و ده‌وڵه‌ت مافی هاوڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستووریه‌كانیان ده‌پارێزێت.
- شه‌ڕ له ته‌واوی سوریا راده‌گیرێت و هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا یه‌كده‌خرێن به ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازیشه‌وه.
- گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە مسۆگه‌ر ده‌كرێت.
- رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.
- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.
PM:08:49:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت