جارێکی دیکە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
وێستگەنیوز_
بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق نەیتوانی کۆبێتەوە و دانیشتن نەکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی 3ـی 2025، بڕیاربوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت بەڵام دواخرا. ئەم هەفتەیە ئەمە دووەمین جارە وادەی کۆبوونەوە دادەنرێت و ناکرێت، هەفتەی رابردووش بەهەمان شێوە چەند جارێک وادەی دانیشتن دانرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی کۆبوونەوە نەکرا.
لایەنە شیعەکان لەسەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی ناکۆکن و بەشێکیان بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە، هەروەها بەشێک لە سوننەکان مەرجی هەڵوەشانەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەوەرییان داناوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان.
پێشتریش بڕیاربوو رۆژى شەممە 8ـی ئادارى 2025 پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە، بەڵام رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون و کۆبوونەوەکە نەکرا، بەهۆى ئەوەى کە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای حەشدى شەعبی نەخرابووە خشتەى کارى کۆبوونەوەکە.
PM:08:09:11/03/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت