نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع بڵاوكره‌وه
وێستگه‌نیوز-
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا پیرۆز ده‌كات و پێیوایه كه نه‌خشه‌رێگایه‌كی گونجاوه بۆ داهاتوو و قۆناغێكی دروستی ڕاگوزه‌ر.
نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له براكانمان له سوریا ده‌كه‌ین بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆكی سوریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناغێكی دروستی ڕاگوزه‌ر پێكدێنێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پێشوازیی سورییه‌كان له‌م ڕێككه‌وتنه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له كاتێكدا پێشوازی له‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سویوریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه،".
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "هه‌روه‌ها داكۆكی له پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا و هاوبه‌شیی كارایان له بنیاتنانی سوریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌كه‌ین".
دوێنێ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا له دیمه‌شق رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
PM:03:31:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت