عەلی باپیر: پیرۆزبایی لە خەڵکی ستەمدیدەی سوریا دەکەم


وێستگەنیوز-

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.


لە پەیامەکەیدا عەلی باپیر رایگەیاند، بەبۆنەی ئەو رێککەوتنەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی قەسەدە کە دوێنێ راگەیاندرا دەڵێم:

1- پیرۆزبایی لە خەڵکی ستەمدیدەی سوریا دەکەم بە گشتیی و، هیوادارم سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا لەم هەنگاوە بەهرەمەند بن.

2- دەستخۆشیی لە هەردووک بەڕێز ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی دەکەم و، بێگومان هەنگاوی گەورە حەوجێی عەقڵ و دڵی گەورەیە.

3- هیوادارم هەردووک لایان وریای کەسانی هەڵەشەو عاتیفیی خۆیان و، دەستی پیسی سێیەمیش بن و، نەهێڵن ڕیسەکەیان لێ بکەنەوە خوریی!

4- بێگومانیش گەلی کورد کە وەك گەلانی دراوسێی لە عەڕەب و فارس و تورك، خاوەنی مافە خواپێداوەکانیەتی، لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی، هەمیشە لە کەش و هەوای هێمن و ئارامدا قازانجی کردوەو دەکات.




PM:01:40:11/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت