مەزڵوم عەبدی: ئەزموونی هەرێمی کوردستان دووبارە ناکەینەوە، سوریا یەک ئاڵا و یەک سوپای دەبێت
وێستگەنیوز-
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، ئەزموونی هەرێمی کوردستان دووبارە ناکەینەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، یەکپارچەی خاکی سوریا دەپارێزین.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری "المجلە"ی سعودی رایگەیاندووە، "ئەزموونی هەرێمی کوردستان دووبارە ناکەینەوە، نە سوریا عێراقە و نە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کوردستانە".
باسی لەوەشکرد، "یەکپارچەی خاکی سوریا دەپارێزین، لە سوریا یەک سوپا و یەک پایتەخت و یەک ئاڵا بوونی دەبێت".
ئەوەشی وتوە، "پەراوێزخستنی کوردەکان و ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا رەتدەکەینەوە، هەروەک چۆن لە سەردەمی رژێمی ئــەســەدا بەرامبەر بە کوردەکان دەکرا، گرنگە ئەو ئەزموونەی پێشوو دووبارە نەبێتەوە".
دوێنێ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات "ههسهده" و ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سوریا له قۆناغی راگوزهردا له دیمهشق رێككهوتنێكیان واژۆ كرد و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
PM:12:54:11/03/2025
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت