توانا عوسمان: ئەحمەد شەرع سەرنجی دونیای لە شەڕی لازقیەوه گۆڕی بۆ ئاشتی لەگەڵ کورد


وێستگەنیوز-

توانا عوسمان، نووسەر و رۆژنامەنوس لەبارەی رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە نووسینێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "ئەحمەد شەرع سەرنجی دونیای لە شەڕی لازقیەوه گۆڕی بۆ ئاشتی لەگەڵ کورد".


ئاماژەی بەوەکرد "ئەنجومەنی ئاسایش سەرقاڵی هەڵوێستێکی توندبوو دژی شەڕع لەسەر قەتلوعامی لازقیە، بەڵام تەوقەکەی مەزڵوم عەبدی هەڵوێستەکەی خاوکردەوە".

نووسیویشیەتی، "شەرع دوێنێ خەریک بوو دەبووەوە بە جۆلانیەکەی جاران، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێکەوتنەکەی لەگەڵ عەبدی، جارێکی تر وێنەی خۆی وەک ئەفەنیەکی دەوڵەتمەدار نیشاندایەوە".

توانا عوسمان دەشڵێت، "خاڵێک لە رێککەوتنەکەدا ونە ئەویش مەلەفی زیندانیەکانی داعشە لە لای کورد، خاڵێکیش کەروون نییەو گرنگترین خاڵی هەنوکەییە، چۆنیەتی یەکگرتنی هێزی کوردە لە وەزارەتی بەرگریی سوریا، ئایا توانەوەیە لە سوپای سوریادا وەک تاکەکەسی یان جێکردنەوەی هێزی کوردە بە پێکهاتە و لیوای یەکگرتوەوە لەناو پەیکەری سوپای سوریادا".

دوێنێ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی‌ سوریا له‌ قۆناغی راگوزه‌ردا له‌ دیمه‌شق رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.


AM:11:19:11/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت