مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی دەکەینەوە
وێستگەنیوز-
لە ساڵیادی رێککەوتنامەی 11ـی ئاداری 1970 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وتی، "ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە، بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت"
سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، لەم یادەدا، جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکيی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و رێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە".
AM:09:14:11/03/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت