بزووتنەوەی ئیسلامی: رێککەوتنی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کاریگەریی ئەرێنی دەبێت
وێستگەنیوز-
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق لەبارەی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق رایگەیاند، "بەبۆنەی رێککەوتنی نێوان بەڕێز ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری نوێی سوریا و بەڕێز مەزڵوم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پیرۆزباییەکی گەرم لە هەردوولا و گەلانی سوریا دەکەین کە لە کاتێکی پێویست و مێژوویی و گرنگدا رێککەوتنێکی هەمە لایەنەو گشتگیریان واژوو کرد کە مافەکانی هاوڵاتیانی سوریا بە تایبەت کوردی تێدا پارێزراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان خۆشحاڵین بەو رێککەوتنە گرنگەو هیوادارین سوریایەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی و بە یەکەوە ژیان بنیات بندرێت کە تێیدا هەموو هاوڵاتیان بەبێ جیاکاری ئەرک و مافەکانیان پارێزراو بێت".
ئەوەش هاتووە، "دڵنیاشین ئەگەر ئەم رێککەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت کاریگەری ئەرێنی گەورەی دەبێت لەسەر بەرقەراری ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا بەتایبەتی سوریا".
AM:08:43:11/03/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت