سەڵاحەدین بەهادین: سەرکەوتووبێت خەباتی دابینکردنی ماف و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان لە سوریای نوێدا
وێستگەنیوز-
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەڵاحەدین بەهادین هاتووە، "دیدار و رێککەوتنی بەرێزان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی لەسەر چەندین خاڵی بایەخداری هەردوولا، کارێکی گرنگە لە تەوقیتەکەی و لە ناوەڕۆکیدا، بەتایبەت پاش شەڕێکی خوێناوی هات، لە ئەنجامی پێکدادانی دەوڵەت و چەکدارانی پاشماوەی رژێم بوو، کە دەرگای کردەوە لەسەر ئەگەری پشێوی و شەڕی پێکهاتەکان، بۆیە هەمیشە شەڕ خێری تیانییە و مێزی گفتوگۆ چارەسەر بەرهەمدێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "لێرەدا هەنگاوی دیدار و ئیمزای رێککەوتن لە نێوان دەوڵەت و هەسەدە رێگە راستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەمنیداری گشتیی یەکگرتوو وتی، "سەرکەوتووبێت خەباتی دابینکردنی ماف و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان لە سوریای نوێدا".
دوێنێ دووشەممە 10ی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات "ههسهده" و ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سوریا له قۆناغی راگوزهردا له دیمهشق رێككهوتنێكیان واژۆ كرد و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن.
AM:08:27:11/03/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت