بافڵ تاڵەبانی: بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم


وێستگەنیوز-

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.


لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە، "بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم، ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێکەوەژیان و کاری هاوبەش لە سوریای نوێدا".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمە ئاڕاستە دروستەکەیە، کە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانکرد و کارمان بۆ کرد".

سەرۆکی یەکێتی وتی، "ئەم هەنگاوە کە مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێکهاتەکان دەپارێزێت، هیواداراین سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێکی دیموکراتی و گەل پەسەند کە دەستوور بنەمای کارکردن و هاوبەشیی بێت".

وتیشی، "وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەکانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەکەم لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".









AM:08:08:11/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت