مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع رێکەوتنێكیان واژۆ کرد
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا رێكه‌وتنێكیان واژۆ كرد و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی ئاداری 2025 مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له قۆناغی راگوزه‌ردا له دیمه‌شق رێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد كه له 8 خاڵ پێكدێت:
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كه، مافی سه‌رجه‌م سورییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی توانا و لێهاتوویی پارێزراو ده‌بێت به‌بێ گوێدانه پاشخانی ئایینی و ئیتنی.
له خاڵی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی سوریایه و ده‌وڵه‌ت مافی هاوڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستووریه‌كانیان ده‌پارێزێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه شه‌ڕ له ته‌واوی سوریا راده‌گیرێت و هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا یه‌كده‌خرێن به ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازیشه‌وه.
له خاڵێكی تری رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە مسۆگه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ردوولاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.
له خاڵی كۆتایی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه " لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات".
PM:08:57:10/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت