نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمیان تاوتوێکرد


وێستگەنیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و رەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌."

ئاماژە بەوەکراوە، "له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، له‌مباره‌يه‌وه‌ هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگيی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".


PM:07:42:10/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو