کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆش هەورەبروسکە و تاوەباران لە چەند ناوچەیەک بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا، دواتر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری شارەکانیش بۆماوەیەکی کورتخایەن باران ببارێت، هەروەها رێژەی دابارین لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، بارانبارین زیاتر ناوچە شاخاوییەکان و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە، پاشان ئاسمان بەرەو نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و لە هەندێک کات دەگاتە 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، سبەینێش پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی
PM:12:55:10/03/2025
ئهم بابهته 3484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت