ئەمریکا بۆ سوودانی: کێشەی گریبەستی کۆمپانیاکانی بواری وزە و قەرزەکانیان چارەسەر بکەن
وێستگەنیوز_
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیان کردووە و داوای کردووە کێشەی گریبەستی کۆمپانیاکانی بواری وزە و قەرزەکانیان چارەسەر بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 3ـی 2025، مایکل واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا دەڵێت، رۆژی یەکشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی کردووە.
واڵتز ئاماژەی بەوەشکردووە، "راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەجێماوەکانی گرێبەستەکان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە."
هەروەها داوای لە سوودانی کردووە، بەغدا هەماهەنگیکارێکی بواری وەبەرهێنان دابمەزرێنێت، بۆ ئەوەی کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە بکات کە دەیانەوێت لە عێراق وەبەرهێنان و کار بکەن.
هەوڵەکانی ئەمریکا و لایەنە ناوخۆییەکانیش بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هاوکات، رووسیاش پشتگیری ئەم هەنگاوە دەکات. لە بەرامبەردا، هێشتا بەهۆی بوونی هەندێک گرفتی گرێبەستی کۆمپانیاکانی بواری وزە و نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەند، نەتوانراوە هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە.
بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، هەتا ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری عێراق گەیشتووە.
AM:08:26:10/03/2025
ئهم بابهته 704
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت