"ژماره‌ی چه‌كداری كورد له ریزه‌كانی داعش زیادیكردووه"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له پارێزگای كه‌ركوك جموجۆڵیان هه‌یه ژماره‌یه‌كیان كوردن و له‌گه‌ڵ چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان له چوارچێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆكدا رێكخراونه‌ته‌وه.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه له كه‌ركوك كه به "باڵا" وه‌سفی كردووه و له به‌ر هه‌ستیاری پێگه‌كه‌ی نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، بڵاویكرده‌وه كه "ناسنامه‌ی 27 چه‌كداری داعش له باشوری كه‌ركوك و 23 چه‌كداری تر له ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی سنوری قه‌زای خورماتوو، هه‌روه‌ها 6 چه‌كداریش له‌ناوچه‌ی غه‌ڕه و په‌ڵكانه لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكران".
جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه له ناسنامه‌و شوێنی چه‌كدارانی داعش له‌كاتێكدایه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق وهه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌ناوچه‌ی غه‌ڕه‌و په‌ڵكانه‌ی سنوری قه‌زای خورماتوو چڕكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له كۆی ئه‌و 56 چه‌كداره‌ی ناسنامه‌یان لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه، گومان ده‌كرێت 11 چه‌كداریان كورد بن".
لای خۆیه‌وه، وه‌هاب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ی سنوری قه‌زای خورماتوو، بوونی چه‌كداری كوردی له نێو داعش پشتڕاستكرده‌وه و به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "چه‌كداره كورده‌كانی نێو داعش كوردی ئێران و كوردی هه‌رێمی كوردستانیشیان تێدایه".
ناوچه‌ی وادی شای له باشوری كه‌ركوك، ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی سنوری قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ناوچه‌ی غه‌ڕه و په‌ڵكانه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی خورماتوو، هه‌روه‌ها سنوری زنجیره چیای حه‌مرین و گونده دووره ده‌سته‌كان له ئێستادا ئه‌و ناوچانه‌ن به پێگه‌ی داعش داده‌نرێن.
بۆ پاراستنی چه‌كداره‌كانی له هێرشی فڕۆكه‌و ئۆپه‌راسۆنی سه‌ربازی له دژیان، داعش له ئێستادا چه‌كداره‌كانی بۆ سه‌ر مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆكی بچووك بچووك دابه‌شكردووه و جموجۆڵی چه‌كداره‌كانیشی سنوردار كردووه و زیاتر له ڕێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی كورد له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، به ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه كه "تێبینی زیادبوونی چه‌كداری كوردمان له ویلایه‌تی كه‌ركوكی داعش كردووه، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه كوردی ئێرانن".
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كێك له چه‌كداره كورده ئێرانییه‌كانی ویلایه‌تی كه‌ركوكی داعش به ئه‌بوجابانی كوردی ناسراوه، ئه‌م چه‌كداره شاره‌زای بواری دانانی بۆمبه و خۆشی قاچێكی بڕاوه و قاچی ده‌ستكردی بۆ دروستكراوه".
ناوچه‌ی غه‌ڕه و په‌ڵكانه‌ی سنوری قه‌زای خورماتوو به یه‌كێك له پێگه‌كانی داعش له عێراق داده‌نرێت، ئه‌م ناوچه‌یه پارێزگاكانی كه‌ركوك، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین پێكه‌وه گرێ ده‌دات و له‌لایه‌ن داعشه‌وه كراوه به شوێنی حه‌وانه‌وه و مه‌شقكردن و گواستنه‌وه‌ی چه‌كدار له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی تر.
ڕۆژی 19 ی مانگی دووی 2025، كاتێك ژماره‌یه‌ك شوانكاره‌ی كورد سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان بوون له سنوری غه‌ڕه و په‌ڵكانه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی شوانكاره‌كانیان دا، به‌ڵام رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و شه‌ڕ دروستبوو.
له ئێستادا هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی غه‌ڕه‌و په‌ڵكانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.هه‌رچه‌نده تا ئێستا توشی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه نه‌بوون له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی به‌رچاو حه‌شارگه‌ی چه‌كداره‌كانیان تێكداوه.
وه‌هاب ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌ك داعش جموجۆڵی زۆری هه‌بوو له ناوچه‌ی غه‌ڕه‌و په‌ڵكانه، ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سنورداكردنی جوڵه‌ی داعشه".
سه‌رباری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێم، فڕۆكه عێراقییه‌كان ناو به‌ناو چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن، كاتێك جم و جۆڵیان ده‌بێت و ده‌یانه‌وێت پلانی هێرش بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
PM:11:18:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت