بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێم: كێشه‌ی مامۆستایانی خانه‌نشین چاره‌سه‌ركرا
وێستگه‌نیوز-
د.سه‌یوان فه‌ره‌ج، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند كه "به‌ھۆی بڕیاری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 5 ھه‌زار و 500 مامۆستا خانه‌نشین ده‌بن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دروست نه‌بێت حكومه‌تی ھه‌رێم ره‌زامه‌ندی داوه ئه‌و مامۆستایانه له ده‌وامی خۆیان به‌رده‌وام بن تا ئه‌مساڵی خوێندن ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له پرۆسه‌ی خوێندن دروست نه‌بێت".
ده‌شڵێت: "ھه‌ر مامۆستایه‌ك خانه‌نشین بووبێت مووچه‌ی چه‌ندی كه‌مبێت حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یان پێ ده‌دات، بۆیه ئه‌و ڕێژه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان به‌ھۆی خانه‌نشینی كه‌مده‌بێته‌وه بۆیان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵی خوێندن".
وتیشی: "بۆ ساڵی داھاتوو راسته گرفتی كه‌می مامۆستا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ھه‌وڵ ده‌ده‌ین تا ئه‌و كاته ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
د.سه‌یوان فه‌ره‌ج راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مساڵ گرفتی كه‌می مامۆستا دروست نه‌بێت تا ساڵی خوێندن ته‌واو ده‌بێت".
PM:09:26:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت