روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌نگوی ئه‌وه‌ی كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر دانانی سیستمی سۆلار (به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر)، باج وه‌رده‌گیرێت، راست نییه.
وه‌زاره‌ته‌كه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وزه نوێبووه‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م ده‌نگۆیه ره‌تده‌كاته‌وه و پێداگیری له‌سه‌ر هه‌وڵ و پلانه‌كانی خۆی بۆ یارمه‌تیدان و ئاسانكاریی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن سیستمی سۆلار پاوه‌ر دابنێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له یاسای نوێی وه‌زاره‌تی كاره‌باشدا هاتووه، هه‌ر به‌شداربوویه‌كی كاره‌با، ئه‌گه‌ر سیسته‌می سۆلار پاوه‌ری هه‌بێت، ده‌توانێت له كاتی بوونی به‌رهه‌می زیاده‌ی كاره‌باكه‌ی به‌شه زیاده‌كه‌ی له‌و كاتانه‌ی پێویستی پێی نه‌بێت بداته‌وه ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم و تێچووی كاره‌بای به شێوه‌ی له‌بری (مقاصه) له‌سه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
ماوه‌یه‌كه له سۆشیاڵ میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر دانانی سیسته‌می سۆلار (به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر) له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، باج وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وزه نوێبووه‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌ر له به‌ری ئه‌م ده‌نگۆیه ره‌ت ده‌كاته‌وه و پێداگیری له‌سه‌ر هه‌وڵ و پلانه‌كانی خۆی بۆ یارمه‌تیدان و ئاسانكاریی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن سیسته‌می سۆلار پاوه‌ر دابنێن.
له یاسای نوێی وه‌زاره‌تی كاره‌باشدا هاتووه، هه‌ر به‌شداربوویه‌كی كاره‌با، ئه‌گه‌ر سیسته‌می سۆلار پاوه‌ری هه‌بێت، ده‌توانێت له كاتی بوونی به‌رهه‌می زیاده‌ی كاره‌باكه‌ی به‌شه زیاده‌كه‌ی له‌و كاتانه‌ی پێویستی پێی نه‌بێت بداته‌وه ناو تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم و تێچووی كاره‌بای به شێوه‌ی له‌بری (مقاصه) له‌سه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وزه نوێبووه‌كان
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له رۆژی پێنجشه‌مه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا و گروپه چه‌كداره عه‌له‌وییه‌كان ده‌ستی پێكردووه و سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
به‌وته‌ی رامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه زیاتر له 745 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له كه‌ناراوه‌كانی سوریا كوژراون كه ده‌ستیان له شه‌ڕه‌كه‌دا نه‌بووه و ده‌یان هه‌زار ماڵ تاڵانكراون و سوتێنراون.
PM:08:48:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 4084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت