شه‌ڕ گه‌یشته گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب
دیمەنێکی گەڕەکی شێخ مەقسود
وێستگه‌نیوز-
گرووپە چەکدارەکانی سه‌ر به توركیا و ده‌سه‌ڵاتی نوێی دیمه‌شق هێرشیان كرده سه‌ر بازگەی "ئەلعەوەرید" لە گەڕەکی شێخ مەقسود له حه‌له‌ب.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 3 ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و هاوڵاتییه‌ك برینداربوون.
به‌گوێره‌ی هاوار نیوز، هێزه‌كانی پاراستنی شێخ مه‌قسود وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و شه‌ڕ ڕوویداوه.
راشیگه‌یاند كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی پاراستنی شێخ مه‌قسوود به‌رده‌وامه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له رۆژی پێنجشه‌مه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا و گروپه چه‌كداره عه‌له‌وییه‌كان ده‌ستی پێكردووه و سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
به‌وته‌ی رامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه زیاتر له 830 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له كه‌ناراوه‌كانی سوریا كوژراون كه ده‌ستیان له شه‌ڕه‌كه‌دا نه‌بووه و ده‌یان هه‌زار ماڵ تاڵانكراون و سوتێنراون.
PM:08:42:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 7900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت