په‌روه‌رده‌ی سلێمانی واده‌ی نوێی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
جیاواز له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی واده‌یه‌ی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م راگه‌یاند كه ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن.
به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئیمزای نه‌ژاد عه‌بدوڵا یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت ده‌ركراوه، ئه‌و خوێندنگه و قوتابخانانه‌ی دابڕاون له خوێندن و به‌پێی ساڵنامه‌ی خوێندن به‌رده‌وام نه‌بوون، به‌پێی ئه‌م رێنماییانه تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن:
*رێكه‌وتی 13/4 بۆ 22/4 تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ی پۆله ناكۆتاكانی 4 تا 8 ی بنه‌ڕه‌تی و پۆله‌كانی 10 و 11ی ئاماده‌یی ئه‌نجام ده‌درێت.
تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی و كۆتایی وه‌رز خولی یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌ك خۆی و به‌پێی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:08:13:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت