فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی گرانكردنی نرخی كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی گرانكردنی نرخی كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ناوی كاره‌بای 24 كاتژمێری به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان به چه‌ندین باری نه‌خوازراوی دارایی و گوزه‌راندا تێده‌په‌ڕن و چاوه‌ڕێی ڕه‌چاوكردنی ماف وپێدانی مووچه‌كانیانن، هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له بری ئه‌وه‌ی به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ستن له پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار، كه‌چی ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره په‌له‌په‌لێتی به‌نهێنی و دوور له كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان و ڕێكاره فه‌رمییه‌كان و به‌ده‌ر له‌یاسا و دوور له شه‌فافییه‌ت كه‌وتووه‌ته هه‌ڕاجكردنی كه‌رتی گشتی و هه‌موو سێكته‌ره‌كان یان به‌شێكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتییان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ كاره‌بای 24 سه‌عاتین و ده‌مێك بوو ده‌بوو خه‌ڵك كاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌بووایه، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌ك كه تیمێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت و ته‌نانه‌ت هی خودی وه‌زاره‌تی كاره‌باش نییه، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی تره بۆ ڕووتاندنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نرخ گرانكردن پێویسته به پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ئه‌نجام بدرێت و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له ئێستادا ناتوانێت نرخ زیاد بكات و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه".
ده‌شڵێت: "بارودۆخی هاوڵاتیانیش له بارێكدا نییه كه نرخه‌كان به‌و شێوه‌یه زیاد بكرێت و ناكرێت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌سته به هاوڵاتیانه‌وه شه‌فاف و ڕوون نه‌بن و ژێربه‌ژێر و به نهێنیی كاره‌كان ئه‌نجام بدرێت".
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه‌ی تێبیینیی ده‌كرێت پرۆژه و گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێككه‌ر بۆ قازانجی كۆمپانییاكانی خۆیانه، له‌كاتێكدا ده‌بێت حكوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان و بارسوكییان بڕیار بدات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باس له‌وه ده‌كات كه "ئێمه ئه‌و پرۆژه‌یه و به‌و نرخه گران و تاقه‌ت پڕوكێنه به مه‌ترسیدار ده‌بینین و داوا له په‌ڕله‌مانتاری هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پرسه یه‌ك ده‌نگبین به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانی گشتییه‌وه، هه‌ر بۆیه لای خۆمانه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواش له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش له ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه سكاڵا تۆماربكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕن و داكۆكیكاربن له مافی خۆیان".
راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به‌ڕۆڵی چاودێریی و یاسایی خۆمان هه‌ڵده‌ستین و وه‌ك چۆن بۆ دوو پرۆژه‌ی تر داوای یاساییمان تۆماركردووه؛ بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ش بێده‌نگ نابین و هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین".
PM:07:46:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت