4 تۆمه‌تباری ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵ ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و جنێودان و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵێك راگه‌یاند.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌و تۆمه‌تبارانه، كه دووانیان كوڕ و باوكن و خه‌ڵكی سنووری قه‌زای خه‌باتن، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر ماڵێك له شاری هه‌ولێر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای تۆماركردنی سكاڵا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر كران و راده‌ستی دادگا كران".
ده‌شڵێت: "له‌كاتی بوونی هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌كدا هاووڵاتیان هه‌رگیز په‌نا نه‌به‌نه به‌ر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه".
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچیی یاسا بكات، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه".
PM:07:20:09/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت