وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەى وڵات دەردەکات


وێستگەنیوز_

بەهۆى پشوەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەى وڵات دەردەکات.

وازرەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى ئادار و نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بەرێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی 12ـی 3ـی 2025 تاوەکو 5ـی 4ـی 2025.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ماوەی بیست و چوار رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.


PM:06:03:09/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت